چاویارنیوز _ محەمەد وەهبی، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، پێش یارییە چارەنووسسازەکەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر فەرەنسا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦دا، جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانەکانی بە جێگیربوون لە ڕیزی هەشت هەڵبژاردەی سەرەکیدا ڕازی نین و تاکە ئامانجیان بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانێتییەکە.
ئەو پێی وایە هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە ستایشی ئاستی مەغریب بکرێت و دوای کۆتاییهاتنی ڕکابەرییەکان هەڵسەنگاندنێکی ڕاستەقینە دەکرێت.
ڕاهێنەری یانەی شێرەکانی ئەتڵەس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکە ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک لە شارەزایان ستایشی ئاستی مەغریبیان کردووە و ڕایگەیاندووە، بەڵام تیپەکەی بەنیازی ئەوە نییە لە ژێرکاریگەری ئەو ستایشکردنەدا بێت. بە وتەی ئەو یاریزانە مەغریبییەکان هەر لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکەدا بە عەقڵیەتی بردنەوی جامی مۆندیالی 2026، هاتوونەتە نێو پاڵەوانێتییەکە و گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی، بە سەرکەوتنی کۆتایی نازانن.
وەهبی هەروەها باسی لەڕووبەڕووبوونەوەی دووبارە لەگەڵ فەرەنسا کرد کە دۆڕانی مەغریب لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی2022 دەهێنێتەوە یاد. جەختیشی لەوە کردەوە کە بارودۆخی ئەمڕۆ جیاوازە لەگەڵ چوار ساڵ لەمەوبەردا و تیپەکەی چیتر دیاردەیەکی سەرسوڕهێنەر نییە، بەڵکو بووەتە تیپێک کە توانای ڕکابەریکردنی لەگەڵ گەورەترین زلهێزەکانی تۆپی پێی جیهاندا هەیە.
No Comment! Be the first one.