چاویارنیوز _ لیڤەرپوول تەنها لەو کاتەدا ڕازی دەبێت کە “کۆدی خاکپۆ” بگوازێتەوە بۆ تۆتنهام کە سەرەتا جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ ئەو یاریزانە باڵە هۆڵەندییە وەربگرێت و سپێرزیش نرخی داواکراوی یانەکە بدات.
لە زاری بن جاکۆبسەوە، تۆتنهام دوای پێکانی “ئیلی جونیۆر کرۆپ”، خاکپۆی کردە بژاردەی سەرەکی خۆی بۆ بەهێزکردنی باڵی چەپی هێڵی هێرشبەری. هەروەها دەوترێت ئەو یاریزانە ڕوانگەیەکی ئەرێنی هەیە بۆ ئامادەبوونی لە تۆتنهامدا.
شایانی ئاماژەیە کە گفتوگۆ سەرەتاییەکانی نێوان لایەنەکان ئومێدبەخش بووە. بەڵام لیڤەرپوول ئامادە نییە ئەو یاریزانە هۆڵەندییە بفرۆشێت. توانای یاریکردنی لە چەندین شوێنی هێرشبەری و پێکانە درێژخایەنەکەی “هوگۆ ئێکیتیکە” وایکردووە خاکپۆ ببێتە یاریزانێکی گرنگ بۆ یانە سوورەکە.
بەپێی هەواڵێکی ئانفێڵد ڤاچ، لیڤەرپوول 72 ملیۆن پاوەندی دەوێت بۆ گواستنەوەی خاکپۆ. ئەو یاریزانە چوار ساڵی دیکەی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول ماوە، بەڕێوەبەرانی یانەکەش هیچ نیازێکیان نییە بە کەمتر لەو بەها دیاریکراوە ئەو یاریزانە بیفرۆشن.
No Comment! Be the first one.