چاویارنیوز _ سێرجی ڕۆبێرتۆ یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و کۆمۆ بەشێوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسییەو کرد بۆ ئەوەی درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا.
یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی بە فەرمی ڕایگەیاندووە، سێرجی ڕۆبێرتۆ بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە تیپەکەیەوە کردووە تا هاوینی 2028، گرێبەستی یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکەش مەرجی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەی تێدایە. بەم گواستنەوەیە، ڕۆبێرتۆ دەچێتە ڕیزی یاریزانە بەناوبانگەکانی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی و لەگەڵ مارکۆ ڕیوس و ڕیکی پۆچ لە تیپە نوێیەکەیدا یاری دەکات. “پۆچ”یش هاوشێوەی ڕۆبێرتۆ مێژووی یاریکردنی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی هەیە.
یاریزانە ئیسپانییەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٤ بۆ ماوەی ١٤ ساڵ ئەندامی یانەی بەرشەلۆنە بووە و دوای کۆتایی هاتنی ماوەی درێژخایەنی لە یانەکەدا، چووە کۆمۆ. ڕۆبێرتۆ لە ماوەی دوو وەرزی لە ئیتاڵیا 37 یاری لەگەڵ یانەی کۆمۆ ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمارکرد. ئێستا دوای چەندین ساڵ یاریکردن لە تۆپی پێی ئەوروپا، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی دەبێتە شوێنی نوێی ڕۆبێرتۆ و ئەو یاریزانە بەئەزموونە یەکەم یاری خۆی لە خولی ئینگلیزیدا ئەنجام دەدات.
No Comment! Be the first one.