چاویارنیوز _ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بە فەرمی زیادکردنی لیۆناردۆ بۆنۆچی بۆ ستافی ڕاهێنەرایەتی ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاگەیاند و ئەندامانی ستافی نوێی ئاتزۆری ناساند.
دوای شکستی ئیتاڵیا بەرامبەر بۆسنە و هەرزەگۆڤینا لە یارییەکانی پلەی ئۆفی مۆندیال و ڕۆیشتنی جینارۆ گاتۆسۆ، گۆڕانکارییەکی بەرفراوان لە پێکهاتەی تۆپی پێی وڵاتەکەدا ڕوویدا. جیانلویجی بوفۆن و گابرێل گراڤینا دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە و جیۆڤانی مالاگۆ بوو بە سەرۆکی فیدراسیۆنەکە و ڕۆبێرتۆ مانچینی جارێکی دیکە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیای گرتە ئەستۆ. ئێستا ستافی ڕاهێنەرایەتی مانچینی تەواو بووە و ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە مانگی ئەیلولدا. گابرێل ئۆریالی بەڕێوەبەری تیپەکە دەبێت و ئەلبێرتۆ بۆلینی یاریدەدەری یەکەم دەبێت، هاوکات لیۆناردۆ بۆنۆچی و ئەنتۆنیۆ گالییاردی و ماسیمۆ ماکارۆنیش لە ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکەدا ئامادەدەبن.
مارکۆ ڕۆکاتی و کریستیانۆ لۆپاتێلی بەرپرسی بەشی گۆڵپارێز دەبن. هەروەها جیاکۆمۆ سێکی و مارکۆ مۆنتینی وەک ڕاهێنەری لەشجوانی یانەکە دەبن، هەروەها ڕیناتۆ باڵدی و کریستیان ڤێنتورینی وەک شرۆڤەکاری هەڵبژاردەی نوێی ئیتاڵیا دەستنیشان کران.
No Comment! Be the first one.