چاویارنیوز _ دوو هێندەکردنی پشکی تۆپی پێی ئاسیا لە مۆندیالدا ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتەوە.
دوورکەوتنەوەی ئوسترالیا وەک دوایین نوێنەری تۆپی پێی ئاسیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا وایکردووە ماڵپەڕی تۆپی پێی ئاسیا بنووسێت: وەشانی فیفا لە ٤٨ تیپی کردنی مۆندیال هیچ بەسوودی ئاسیا نەبوو.
ئاسیا ڕیکۆردی مێژوویی خۆی شکاند لە بەشداریکردن لە مۆندیالدا بە ٩ نوێنەر لەم ماوەیەدا.
بەڵام ئەنجامی دوو هێندەکردنی پشکی تۆپی پێی ئاسیا لە مۆندیالدا برینی هەمیشەیی کیشوەرەکەی کردەوە، ئەویش شکستی هەمیشەییە بەرامبەر بە نوێنەرانی تۆپی پێی کیشوەرەکانی دیکە.
دوورکەوتنەوەی ٧ نوێنەری ئاسیا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بە مانای شکستی ٨٢% دێت.
تەنها ئوسترالیا و ژاپۆن گەیشتنە قۆناخی یەک شانزدەیەمی کۆتایی، کە بەڕیزەو لە بەرانبەر میسر و بەرازیلدا لە یاریگاکان دوورخرانەوە و ئاستێکی لاوازتر لە پێشوویان تۆمار کرد بەناوی تۆپی پێی ئاسیا لە مۆندیالدا.
ڕۆیتەرز لەمبارەیەوە دەنووسێت، زیادبوونی پشکی تۆپی پێی ئاسیا لە مۆندیالدا نەبووە هۆی پێشکەوتن، چونکە وەک هەمیشە کوالیتی ئاستی ئاسیاییەکان بەرامبەر بە زلهێزە تەقلیدییەکانی تۆپی پێ گۆڕانکاری بەسەردا نەهات.
No Comment! Be the first one.