چاویارنیوز _ تای مۆندیالی ٢٠٢٦ تەنها لە چوارگۆشەی سەوزدا سنووردار نەبوو، بەڵکوو بازاڕی فرۆشتنی درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانیش ژمارەیەکی پێوانەیی بەرچاوی تۆمارکرد.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی کەوا لە ڕاپۆرتە بازرگانییەکانی پەیوەست بە پاڵەوانێتییەکە بڵاوکراونەتەوە، درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە پشتبەستن بە ناوبانگی جیهانی لیۆنێل مێسی و ئامادەبوونی هەڵبژاردەکە لە یاری کۆتاییدا، نازناوی پڕفرۆشترین کیتی مۆندیالی بەدەستهێنا بە نزیکەی 5.4 ملیۆن فرۆش.
لە پلەی دووەمدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە 4.65 ملیۆن درێسی فرۆشتووە و لە بازاڕی بەرهەمە وەرزشییەکاندا ئاستێکی ناوازەیان پێشکەش کردووە. بردنەوەی لارۆخا لە مۆندیال و ئاستە درەوشاوەکانی نەوەی گەنجی تیپەکە و زیادبوونی ناوبانگی یاریزانانی وەک لامین یامال، بووە هۆی ئەوەی خواست لەسەر کڕینی درێسی ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
ئەرجەنتین و ئیسپانیا زۆرترین ناوبانگیان لە بازاڕی جلوبەرگی وەرزشیدا بەدەستهێناوە و بەشێکی بەرچاویان لە فرۆشتنی کیتی جیهانیدا پێکهێناوە، بە بەراورد بە تیپەکانی دیکەی مۆندیال. ئەم ئامارە جارێکی دیکە ئەوە نیشان دەدات کە سەرکەوتن لە یاریگادا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەهای بازرگانی و بەناوبانگبوونی براندەکانی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان لە بازاڕی جیهانیدا هەیە.
No Comment! Be the first one.