چاویارنیوز _ “مەت دایمون” ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیڤوود چاوپێکەوتنێکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە لیۆنێل مێسی ئەنجامداوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرەتایەکی زۆر باشی لە مۆندیالی 2026دا دەستپێکرد. تیپەکەی لیۆنێل مێسی بە متمانە لە کۆمەڵەکەیەوە وەک پێشەنگ سەرکەوت، باشترین یاریزانی مێژووش گۆڵکاری ئێستای مۆندیالە بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ. مێسی لە هەموو جیهاندا هەواداری زۆری هەیە و مەت دایمون ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیڤوود یەکێکە لەوانە. مەت دایمون کە لە ئێستادا چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی فیلمی “ئۆدیسێ”یە لە دەرهێنانی کریستوفر نۆلان، لە چاوپێکەوتنێکدا وتی؛
“لیۆنێل مێسی؟ لە ماڵەکەماندا شوێنێکی تایبەتی هەیە، لە من گرنگترە، هەروەها لە ماڵەوە ئاڵای ئەرجەنتینمان هەیە”.
پەیوەندی مەت دایمون لەگەڵ ئەرجەنتین لە ڕێگەی هاوسەرەکەیەوە بوو کە ناوی لوسیانا بارۆسۆیە کە خەڵکی شاری سالتای ئەرجەنتینە. مەت دایمون لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “من زۆرم لەبارەی کلتوری تۆپی پێی ئەرجەنتین نەدەزانی، بەڵام لوسیانا وای لێکردم عاشقی ئەو وڵاتە بم، ئەوان شێتن بۆ مێسی”.
دایمون لە کۆتاییدا وتی: “ئەرجەنتین تیپەکەی منە و هیوادارم ئەم مۆندیالە بباتەوە، لانیکەم دەزانم لوسیانۆ پێی خۆشە ئەوە ڕووبدات”.
ئەرجەنتین ڕێگەیەکی سەختی نییە بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026 و بەپێی خشتەی یارییەکە تیپەکەی مێسی لە یەکەم یاری قۆناغی کۆتاییدا ڕووبەڕووی کیپ ڤێرد دەبێتەوە.
No Comment! Be the first one.