چاویرارنیوز _ قسە و باسەکان سەبارەت بە گرنگیدانی ڕیال مەدرید بۆ “مایکل ئولیسە” جارێکی دیکە لە میدیاکانی ئیسپانیا گەرمتر بوون و ئەمجارەیان بەرنامەی “لا تریبۆ” لە ڕادیۆ مارکا باسی لەو پرسە کرد.
لە میانەی گفتوگۆکەدا ڕۆبێرتۆ گۆمێز بە دڵنیاییەوە ڕایگەیاندووە، ئەستێرە فەرەنسییەکە هێشتا لە پێشەنگی لیستی کڕینی یانەکەیدایە.
چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە “خاڤی ئامارۆ” دوای لێدوانەکەی ئەم دواییەی ڕیال مەدرید پرسیاری لەبارەی دۆخی ئولیسە کرد. گۆمێز لە وەڵامدا وتی؛ ئەو یاریزانەی ڕیال ئارەزوویەتی ئولیسە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر یانەکە جدی بێت لە گواستنەوەیدا، ئەوا دەبێت باجێکی زۆر گران بدرێت؛ ئامارێک کە بە وتەی خۆی 222 ملیۆن یۆرۆیە.
بەڵام ڕۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە جەختی لەوە کردەوە کە وردەکاریی پەیوەندییە ئەگەرییەکانی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن یان خودی یاریزانەکە نازانێت، هەروەها نایەوێت لێدوانێکی یەکلاکەرەوە لەسەر بابەتێک بدات کە دڵنیا نییە لێی. بەڵام چەندین جار دووپاتی کردەوە کە ئەولەویەتی وەرزشی یانەی ڕیال ڕوونە و ناوی ئولیسە لە سەرووی لیستەکەدایە.
گۆمێز هەروەها باسی لە هاوئاهەنگی یاریزانەکە کرد لەگەڵ پرۆژەی ڕیال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز و بە بژاردەیەکی باشی دادەنێت. بەگوتەی ئەو، هەندێک گرێبەستی گەورە کاتیان دەوێت، هەروەک گواستنەوەی کیلیان ئمباپێ کە ساڵانێکی زۆری خایاند. بەڵام گۆمێز پێی وایە ئەگەر ڕیال مەدرید بڕیاری کۆتایی بدات، ئولیسە دەبێتە ئامانجی سەرەکی.
No Comment! Be the first one.