چاویارنیوز _ ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی نەرویج ڕایگەیاند، هیوادارە ئینگلتەرا نازناوی مۆندیالی ئەمساڵ بباتەوە.
نەرویج لە نیوەی یەکەمدا بە گۆڵەکەی “ئەندریاس شیڵدرۆپ” پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام ئینگلتەرا بە درەوشاوەیی “جود بێلینگهام” کە دوو گۆڵی تۆمارکرد، یارییەکەی گۆڕی و ڤایکینگەکانی لە ڕکابەرییەکانی مۆندیال دوورخستەوە.
هێرشبەرەکەی یانەی مانچستەر سیتی کە لە شاری لیدز لەدایک بووە، ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەو وەکوو یاریزانێک، سروشتییە پاڵپشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات و لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: بەڵێ بۆچی نا؟ چەند هاوڕێیەکی مانچستەر سیتیم لە تیپی ئینگلتەرا هەیە (جەیمس ترافۆرد، مارک گیا، نیکۆ ئۆرێلی و جۆن ستۆنز)، ڕایان شیرکی لە فەرەنسا و ڕۆدری لە ئیسپانیا، بۆیە سروشتییە بۆ من بمەوێت ئینگلتەرا سەرکەوتوو بێت و مۆندیال بەدەستبهێنێت.
هالاند لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من ماوەیەکی زۆرە هاندەری ئینگلتەرا بووم، پێموایە لە منداڵیدا درێسێکی ئینگلتەرام هەبوو، پێش ئەوەی درێسێکی نەرویجم هەبێت، بە شێوەیەکی سروشتی دەمەوێت خەڵکی ئەوێ سەرکەوتوو بن، چونکە وڵاتێکی باشە و کراسێکی جوانیشیان هەیە.
No Comment! Be the first one.