چاویارنیوز _ کێبڕکێی ئێران و ئەمریکا هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی ڕووسیا، یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی پاڵەوانێتی جیهانی زۆرانبازی ئازادی 2026 دەبێت.
بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پاڵەوانێتی جیهانی زۆرانبازی ئازاد لە شاری ئاستانە لە کازاخستان بەڕێوەبچێت. هاوکات گەڕانەوەی ڕووسیا بە ناو و ئاڵای فەرمی خۆیەوە، بوونی ئێران وەک یەکێک لە ڕکابەرە سەرەکییەکان و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وەرگرتنەوەی پلەی یەکەم، سەرنجیان لەسەر ئەو پێشبڕکێیانە چەند هێندە کردووە.
ئێران یەکێکە لە زلهێزە بەئەزموونەکانی زۆرانبازی ئازاد لە جیهاندا. یەکەمین پاڵەوانێتی تیمی ئێران لە کێبڕکێی جیهانیدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1961 و لەو کاتەوە لە ساڵانی 1965، 1998، 2002، 2013، 2015 و 2025 نازناوی پاڵەوانێتی تیمی جیهانی بەدەستهێناوە. شاری مازەندەران لە ئێران لە دەیەکانی ڕابردوودا یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی پەروەردەکردنی پاڵەوانانی زۆرانبازی ئێران بووە.
هەروەها ئەمریکا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە بەدەستهێنانی نازناوی جیهانی و ئۆڵۆمپیاد. لە ساڵانی 1984، 1995، 1996، 2017، 2022 و 2023 پاڵەوانێتی جیهانی یان ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێناوە، لە دوای ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆوە، ئێران و ئەمریکا هیچ کاتێک لە ڕیزبەندی تیمەکاندا لە پلەی سێیەم کەمتر نەبوون.
شانبەشانی ئەم دوو زلهێزە، ژاپۆن لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە. تیمەکە لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دوو میدالیای زێڕ و میدالیای زیویلە زۆرانبازی ئازادی پیاواندا بەدەستهێنا. پێکهاتەی ئەکادیمی ژاپۆن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پەرەپێدانی زۆرانبازەکانیدا.
هیندستان، مەنگۆلیا، کۆریای باکوور، چین و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لەوانەش کازاخستان، ئۆزبەکستان و قیرغیزستان لە ساڵانی ڕابردوودا بوونەتە هێزی بەرچاوی زۆرانبازی ئازادی ئاسیا. لە بەرامبەردا کوبا کە سەردەمانێک یەکێک بوو لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی ئەمریکا، ئامادەیی زۆر کەمتری هەیە لە ئاستی سەرەوەی زۆرانبازی جیهانیدا.
No Comment! Be the first one.