چاویارنیوز _ بەرگریکاری پێشووی لارۆخا هیوادارە وڵاتەکەی بتوانێت لەسەربانی تۆپی پێی جیهاندا بوەستێت بە شکستپێهێنانی بەرگریکاری ناونیشانی پاڵەوانی.
جێرارد پیکێ بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێی وایە لامین یامال ئامادەیە لەسەر گەورەترین دیمەنی تۆپی پێی جیهاندا بدرەوشێتەوە و ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ بەرامبەر بە ئەرجەنتین.
پیکێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ESPN Centroamérica، سەبارەت بە ئەستێرە لاوەکەی بەرشەلۆنە وتی: پێموایە بەهرەمەندێکی تایبەت و ناوازەیە، هیوادارم بە بردنەوەی مۆندیال لە ڕۆژی یەکشەممە ئەم ڕێگایە نائاساییە تەواو بکات.
پیکێ کە ساڵانێکی زۆر هاوڕێی لیۆنێل مێسی بوو لە بەرشەلۆنە، هەروەها سەبارەت بە کاپتنی ئەرجەنتین وتی: ئەو یاریزانە خەیاڵییە، گرنگ نییە یەک یاریزان، دوو یان تەنانەت سێ یاریزان بوونی هەبێت بۆ بەرگریکردن، مێسی هەمیشە ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بەرگریی بەرامبەر تێکبدات و بە هەموو شێوەیەک سوود بە تیپەکەی بگەینێت، جا بە پاسێکی چارەنووسساز بێت، گۆڵێک بێت یان بە درووستکردنی بۆشایی بێت بۆ هاوڕێکانی تیپەکەی.
بەرگریکاری پێشووی بەرشەلۆنە هەروەها ستایشی لویس دیلافونتێی ڕاهێنەری ئیسپانیای کرد و وتی: ئەو تیپێکی دروستکردووە کە کێبڕکێی ڕاستەقینەی تێدابێت بۆ بەدەستهێنانی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا، ئاستی یاریزاناگەلێک وەک ئەلێکس باینا ئەوە نیشان دەدات کە هەرکەسێک هەلی یاریکردنی بۆ ڕەخسا ئامادەیە کاریگەری دروست بکات.
پیکێ لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە: مۆندیال لەلایەن یەک کەسەوە ناڕواتە پێش، بەڵکوو پاڵەوانێتییەکە کە بە کاری تیمی دەڕواتە پێشەوە.
No Comment! Be the first one.