چاویارنیوز _ میدیایەکی عێراقی بانگەشەی ئەوە دەکات کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەنیازە لە مانگی تشرینی دووەمی 2026دا پاڵەوانێتییەک لە شاری بەسرە بە بەشداری سێ تیپی دیکەی ئاسیا ئەنجام بدات.
ئەو وادەیەی کە عێراقییەکان بۆ ئەم پاڵەوانێتییە دیارییان کردووە، لە نێوان ١٨ بۆ ٢٦ی تەشرینی دووهەمدایە و یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە میوانداریی دەکات.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکەدا، هاوکات فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش لەگەڵ ئۆزبەکستان وتووێژی کردووە، ئەویش ڕێککەوتنی سەرەتایی خۆی ڕاگەیاندووە.
بە لەبەرچاوگرتنی ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ وڵاتی میواندار، ئەگەری ئەوە هەیە کە تیپی چوارەمی پاڵەوانێتییەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەڵبژێردرێت.
ماوەتەوە بزانین فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران کە خەریکی ئامادەکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانییە بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ٢٠٢٧، چۆن کاردانەوەی بەرامبەر ئەم هەواڵە دەبێت.
No Comment! Be the first one.