چاویارنیوز _ “فابریزیۆ ڕۆمانۆ” پشتڕاستی کردەوە کە ئەلۆنسۆ بۆ ماوەی 4 ساڵ وەک ڕاهێنەری یانەی چێڵسی دەستنیشان کراوە.
تەنها چەند کاتژمێرێک دوای دۆڕانی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، چێڵسی بە فەرمی جێگرەوەی لیام ڕۆزنگاردی دۆزیەوە. فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی باڵای ئیتاڵیا، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپورتێک هەواڵی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ژابی ئەلۆنسۆی پشتڕاستکردەوە.
ڕاهێنەری ئیسپانی تەمەن 44 ساڵ بە گرێبەستێکی چوار ساڵە بەرەو ستامفۆرد بریج دەڕوات تا مانگی حوزەیرانی 2030، بەپێی ڕێککەوتنەکە نازناوی ڕاهێنەرایەتی پێدەدرێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتییەکی فراوانتری هەبێت لەسەر پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی یانە شینەکەدا.
بەڕێوەبەرانی چێڵسی کە بەهۆی شکست لە یاری کۆتایی وێمبڵی بەرامبەر سیتی و بەدەستهێنانی پلەی نۆیەمی پرێمەرلیگدا زۆر بێزارن، دواجار ڕازی بوون بە داواکاریی لەمێژینەی ئەلۆنسۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری گواستنەوەکان. بڕیارە پێش مۆندیال ئەو ڕاهێنەوە بە فەرمی بناسێنرێت.
ڕەنگە هاتنی ژابی ئەلۆنسۆ، کۆتایی بە کابوسەکەی چێڵسی بهێنێت.
No Comment! Be the first one.