چاویارنیوز _ کریستاڵ پاڵاس بە فەرمی بەستنی گرێبەستی لەگەڵ “تاکەهیرۆ تۆمیاسۆ”، بەرگریکاری تەمەن ٢٧ ساڵ لە هەڵبژاردەی ژاپۆن ڕاگەیاند، بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری “پیرساژ” بە یاریزانێکی بەئەزموون.
تۆمیاسۆ دوای بەشداریکردنی لە ڕاهێنانەکانی کریستاڵ پاڵاس و تەواوکردنی ماوەی تاقیکردنەوەکە بە سەرکەوتوویی، گرێبەستێکی لەگەڵ یانەکەی واژۆکرد. بەرگریکارە ژاپۆنییەکە دوای ئۆسکار مینگزا وەک دووەم گرێبەستی هەڵۆکان لە هاوینەدا دادەنرێت. تۆمیاسۆ توانای یاریکردنی لە پۆستەکانی ناوەڕاست و بەرگریکاری ڕاستدا هەیە و ئەزموونێکی بەرچاوی هەیە لە ڕکابەریکردن لە خولی نایابی ئینگلیزی بەهۆی ماوەی چوار ساڵ یاریکردن لە یانەی ئارسناڵ. ناوبراو نیوەی دووەمی وەرزی ڕابردووی بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانەی ئەیاکس بەسەر برد و لە هاوینی ئەمساڵدا لە مۆندیالی 2026 یاری بۆ ژاپۆن کرد. بەرگریکارە نوێیەکەی کریستاڵ پاڵاس دوای تەواوبوونی گواستنەوەکەی ڕایگەیاند؛
“من زۆر دڵخۆشم بۆ دەستپێکردنی ئەم وەرزە، یانەکە لە دۆخێکی زۆر باشدایە و لە دوو وەرزی ڕابردوودا سێ نازناوی بەدەستهێناوە، ئەمە ڕێک ئەو شوێنە بوو کە من ویستم بێم”.
No Comment! Be the first one.