چاویارنیوز _ لە سەروبەندی یەکەم یاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بەرامبەر جەزائیر، باشترین هەواڵ بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەکە گەیشت، لیۆنێل مێسی بە تەواوی چاکبووەتەوە و لە پێکهاتەی سەرەکیدایە بۆ یەکەم یاری.
ڕۆژانی ڕابردوو پڕ بووە لە نیگەرانییەکی زۆر بۆ هاندەرانی ئەرجەنتینی. کاپتنی تەمەن 38 ساڵی هەڵبژاردەکە لە کۆتایی مانگی ئایاردا تووشی گرژیەکی کەم بوو لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا و بەو هۆیەوە لە یاریی دۆستانە بەرامبەر هندۆراس بەشداری نەکرد و تەنها 20 خولەک لە یارییەکەی بەرامبەر ئایسلەندا یاریی کرد.
بەڵام تەنانەت لەو ٢٠ خولەکە کورتەشدا توانی لە لێدانی سزا گۆڵێک تۆمار بکات و نیشان بدات کە هەرگیز گیانی خەباتکارانەی خۆی لەدەست نەداوە. بەڵام شەوی ڕابردوو لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی پێش یارییەکەیدا پەیامێکی ڕوونی دا کە مێسی لە ئەوپەڕی تەندرووستیدایە و یاریزانی سەرەکی یارییەکەی بەرانبەر بە جەزائیر دەبێت.
سکالۆنی ئاماژەی بە گرنگی مێسی بۆ تیپەکە کرد و وتی: ئەو بۆ ئێمە خەیاڵییە و هەمیشە لە بارودۆخی جیاوازدا لە نێو یاریگادا ئامادەبووە، پێموایە هەموو جیهان بە تامەزرۆییەوە بینەری یارییەکەی دەبن.
No Comment! Be the first one.