چاویارنیوز _ یانەی لێچی نیگەرانی خۆی لە دیارنەمانی “لامک باندا” یەریزانی بە ڕەچەڵەک زامبیایی دەربڕی و نزیکەی دوو هەفتەیە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەو یاریزانە نەبووە.
یانەی لێچی لە دۆخێکی چاوەڕواننەکراودایە و هیچ زانیارییەکی لە دۆخی لامک باندا یاریزانی هێرشبەری یانەکەی لەبەردەستیدا نییە. بەپێی هەواڵەکانی ئیتاڵیا، یاریزانە باڵە زامبییەکە دوای پشووەکەی نەگەڕاوەتەوە بۆ مەشقەکانی پێش وەرز و نزیکەی دوو هەفتەیە بەرپرسانی یانەکە نەیانتوانیوە پەیوەندی پێوە بکەن.
بەرپرسانی یانەی لێچی ڕایانگەیاند، هەموو هەوڵێکی پێویست دراوە بۆ پەیوەندیکردن بە بانداوە، بەڵام یاریزانەکە وەڵامی پەیام و داواکارییەکانی یانەکەی بۆ پەیوەندیکردن، نەداوەتەوە. لە ئێستادا لێچی هیچ زانیارییەکی وردی لەسەر شوێنی یاریزانەکە نییە، ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی یانەکەی لێکەوتووەتەوە.
هێشتا دیار نییە هۆکاری نەگەڕانەوەی بەندا بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان چییە و ئایا ئەمە بەهۆی کێشەی کەسییەوەیە، کێشەی سەفەر یان شتێکی دیکەیە. تا ئێستا لێچی هیچ وردەکارییەکی زیاتری سەبارەت بە بارودۆخی یاریزانەکە بڵاونەکردووەتەوە، تەنها جەختی لەسەر هەوڵەکانیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر بارودۆخی یاریزانەکە بزانن. لێچی هیوادارە بتوانێت بە زووترین کات پەیوەندی بەو یاریزانە بکات و بارودۆخی خۆی ڕوون بکاتەوە.
No Comment! Be the first one.