چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی مەغریب لە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی لە مۆندیالدا ڕووبەڕووی یانەی کەنەدای میواندار دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی مەغریب لە قۆناغی یەک شانزدەهەمی مۆندیالدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بووەوە و توانی بە لێدانی سزا لەو هەڵبژاردە زەبلاحە بباتەوە و بگاتە قوناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
مەغریبیەکان سەرەتا لەم یارییەدا گۆڵی یەکەمیان لێکرا، بەڵام لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا، بە تۆمارکردنی گۆڵی دیۆپ، گیانی خۆیان وەرگرتەوە و دواجار لە لێدانی سزادا لە هۆڵەندییان بردەوە.
ئێستا مەغریب گەیشتە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی مۆندیال و لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی کەنەدای میواندار دەبێتەوە. پێشتر کەنەدا بە بردنەوەی ئەفریقای باشوور گەیشتبووە ڕیزبەندی شانزە هەڵبژاردەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە.
مەغریب دەبێت لە کەنەدای میواندار بباتەوە ئەگەر بیەوێت سەرکەوتنەکانی لە قۆناغی داهاتوودا دووبارە بکاتەوە و لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا درێژە بە کارەکانی بدات. لەسەر کاغەز، تیپەکەی وەهبی بەختی سەرکەوتنی بۆ ڕیزبەندی هەشت هەڵبژاردەی یەکەمی مۆندیال زۆرە و دەتوانێت کەنەدا تێپەڕێنێت.
No Comment! Be the first one.