چاویارنیوز – تەنها 48 کاتژمێر ماوە بۆ بەڕێوەچوونی گرنگترین یاریی ئەم وەرزە، واتا ئیلکلاسیکۆی نیوکامپ کە، کەشوهەوای یاریگای بێرنابیۆ لەڕادەبەدەر گرژ بووە بەرامبەر بە گرانترین ئەستێرەی تیپەکە.
داواکارییە ئۆنلاینەکە بەناوی «Mbappe Out» کە هەفتەی ڕابردوو بە ئامانجی کۆکردنەوەی 200 هەزار واژۆ دەستیپێکرد، ئێستا 30 ملیۆن واژۆی تێپەڕاندووە و بووەتە یەکێک لە قەیرانە مشتومڕاوییەکانی مێژووی یانەکە.
چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە کیلیان ئمباپێ لە کاتێکدا بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەکەی دوورکەوتووەتەوە و لە کاتێکدا کە تیپەکەی بە هەستیارترین هەفتەکانی ئەم وەرزەدا تێدەپەڕێت، بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتێکی بۆ شاری ساردینیای ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی پشوویەکی ڕۆمانسی لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگی ئیسپانیا “ئیستەر ئێکسپۆزیتۆ” بەسەر ببات.
هەر لەو کاتەدا کە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای RCDE بەرامبەر ئیسپانیۆل یاری دەکرد وێنەی ئەو دووکەسە لەسەر بەلەمێکی لوکس بڵاوکرایەوە. هاندەران کە بێزار بوون لە دوو ساڵ بێ جام بوونی یانەکە و 11 خاڵ جیاوازی لە بەرشەلۆنەوە، گەشتەکەیان بە نیشانەی بێباکی و یەکەمایەتیدان بە ژیانی تاکەکەسی لە جیاتی ڕزگارکردنی وەرزەکە لێکدانەوە.
یانەکە و ستافی پزیشکی دووپاتی دەکەنەوە کە گەشتەکە بە مۆڵەتی تەواوەوە ئەنجامدراوە و ئمباپێ تەنها چەند ڕۆژێک پشووی لە پێکان وەرگرتووە. هەروەها ئامارەکانی سەرنجڕاکێشن: 85 گۆڵ لە 100 یاریدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، سەرەڕای تووڕەیی بەربڵاوی هاندەرانی یانەکە، سەرچاوەی باوەڕپێکراو لەوانەش فابریزیۆ ڕۆمانۆ، بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە کە ڕیاڵ مەدرید بەنیازی فرۆشتنی ئمباپێ نییە و تا ساڵی ٢٠٢٩ بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە لە پڕۆژەی یانەکەدا دەمێنێتەوە.
جگە لەوەش ڕەوایەتی تەکنیکی داواکارییەکە جێگەی پرسیارە. ئەو ماڵپەڕەی کە باسی لێوە دەکرێت هیچ ڕەسەنایەتییەکی نییە بۆ واژۆکردن و مەزەندە دەکرێت کە بەشێکی بەرچاو لەو ٣٠ ملیۆن واژۆیە لەلایەن ڕۆبۆتەکان یان هەوادارە ساختەکانەوە دروستکرابێت.
No Comment! Be the first one.