چاویارنیوز _ بەرشەلۆنە هەڵوێستی خۆی لە بارەی داهاتووی “ئەلیخاندرۆ باڵدی” ئاشکرا کرد و “ژێرژ مێندێس” بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییەی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێ بگات، بە ڕۆیشتنی ڕازی دەبێت.
بەرشەلۆنە بڕی نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ بە گونجاو دەزانێت بۆ فرۆشتنی ئەلیخاندرۆ باڵدی و ئامادەیە دانوستان لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی بۆ ئەو یاریزانە بکات ئەگەر ئۆفەرێکی نزیک لەم ژمارەیە وەربگیرێت.
ئەم بڕیارە دەتوانێت کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر پلانەکانی بەرشەلۆنە لە کۆتا ڕۆژەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا. یانەی بەرشەلۆنە پێداچوونەوە بە مەرجی چەند بەرگریکارێک دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، ڕۆیشتنی باڵدیش دەتوانێت فەزای پێویست بۆ ڕاکێشانی یاریزانێکی نوێ دروست بکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئێستا ژێرژ مێندێس ئاگاداری هەڵوێستی بەرشەلۆنەیە لەسەر داهاتووی باڵدی و دەتوانێت لە بارودۆخی بازاڕدا بپشکنێت بۆ ئەوەی شوێنێکی گونجاوی بدۆزێتەوە. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەند یانەیەک وەک کڕیاری ئەگەری بۆ ئەلیخاندرۆ باڵدێ باس کران، ئێستاش کە بڕی خوازراوەکەی بەرشەلۆنە ڕوونە، ڕەنگە دانوستانەکان خێراتر بکات.
ئەگەر بەرشەلۆنە ئەلیخاندرۆ باڵدی بە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، جگە لەوەی داهات لەم گواستنەوەیەدا دەستەبەر دەکات، دەتوانێت بەشێک لەو سەرچاوە داراییانەش دەستەبەر بکات کە پێویستیانە بۆ کڕینی یاریزانی نوێ.
No Comment! Be the first one.