چانسی دابەزینی مانچستەر یونایتد زیاترە لە چانسی سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ !
یاریزانانی "ڕوبێن ئامۆریم" بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرانبەر یانەی مانچستەر سیتی شکستیان هێنا و لە چوار یاریدا تەنها چوار خاڵیان بەدەستهێنا و ئەمەش وای کردووە کە چانسی دابەزینی مانچستەر یونایتد زیاتر بێت لە چانسی سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ
بەرشەلۆنە بە شەش گۆڵ ڤالێنسیای تووشی شکستێکی قورس کرد
بەرشەلۆنە لە شەوێکی لەبیرنەکراودا بە ئەنجامدانی نمایشێکی شەڕانگێزانە و بێبەزەییانە بە ئەنجامی 6-0 لە ڤالێنسیای بردەوە
ئێمباپێ: هێشتا لە باشترین فۆرمدا نیم!
کیلیان ئێمباپێ لە لێدوانێکدا وتی: گرنگترین شت ئەوەیە کە کوالێتی و کاریگەریم هەبێت لەسەر یاریگا و یارمەتی تیپەکە بدەم، هێشتا بوارم هەیە بۆ پێشکەوتن و دەمەوێت باشترین ئاستی خۆم پیشانی هاندەران بدەم.
شکستنی تاڵی ئینتەرمەیامەی لە ڕۆژێکدا کە مێسی نەدرەوشایەوە
شارلۆت بە بردنەوە بەسەر ئینتەردا ئاهەنگی نۆیەمین سەرکەوتنی لەسەریەک لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی گێڕا و بە خاڵەکانی پێگەی خۆی لە کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتدا بەهێزتر کردەوە
کاپتنی مانچستەر یونایتد: کاتێک یاری ناکەم سترێسێکی زۆرم هەیە
"برۆنۆ فێرناندز" کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد دانی بەوەدانا کە سەرەڕای ئەزموون و پێگەی خۆی لە تیپەکەدا، بەڵام هەرگیز لە وروژاندن و دڵەڕاوکێی پێش یارییەکان بێبەری نییە