“برۆنۆ فێرناندێز” خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئینگلتەرای بەدەستهێنا
ئەم خەڵاتە کۆنترین و بەناوبانگترین خەڵاتی تاکەکەسییە لە تۆپی پێی ئینگلتەرادا و فێرناندێز بە بردنەوەی جێگەی خۆی وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی نەوەی خۆی و درەوشاوەترین ئەستێرەی خولی ئینگلیزی لەم وەرزەدا مسۆگەر کردووە
ژیانی وەرزشی “جاناتان دەیڤید” لە یانەی یۆڤانتۆس کۆتایی دێت
دەیڤید کە پێی باشە لە هاویندا بچێتە خولی نایابی ئینگلیزی، لە ئێستادا لەلایەن ئەستۆن ڤێلا و کریستاڵ پاڵاسەوە بیری لێدەکرێتەوە
ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بیر لە ماڵئاواییکردن لە جیهانی تۆپی پێ دەکاتەوە
بەرگریکاری چەپی فەرەنسی یانەی ڕیال مەدرید لە لێواری بڕیارێکی گەورەدایە، ئەویش ماڵئاوایی پێشوەختە لە جیهانی تۆپی پێیە، بەهۆی پێکانێکی سەخت و قەرەبوو نەکراوەوە
30 ملیۆن داواکاری لە دژی کیلیان ئمباپێ؛ واژۆکردن بۆ دوورخستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە ڕیکۆردی شکاند
داواکارییە ئۆنلاینەکە بەناوی «Mbappe Out» کە هەفتەی ڕابردوو بە ئامانجی کۆکردنەوەی 200 هەزار واژۆ دەستیپێکرد، ئێستا 30 ملیۆن واژۆی تێپەڕاندووە
هانسی فلیک بۆ مانەوەی لە بەرشەلۆنە گڵۆپی سەوزی پیشان دا
پرۆژەی تەکنیکی بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی هانسی فلیک، ئەو ڕاهێنەرە ئەڵمانییە دەچێتە قۆناغێکی سەقامگیرترەوە
میدیاکانی نزیک لە پێرێز؛ مۆرینیۆ دەبێتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید!
لە ڕیال مەدرید، خۆزێ مۆرینیۆ بە باشترین بژاردە دادەنرێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست لە ژووری جلگۆڕینی تیپەکەدا. گەورەترین نادڵنیایی لە دەوری ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا دیاریکردنی ناوی ڕاهێنەرەکەیە بۆ وەرزی داهاتوو