چاویارنیوز _ بەپێی هەواڵێکی ڕژنامەی توتۆسپۆرت، هێرشبەرە کەنەدییەکەی یانەی یۆڤانتۆس پاش یەک وەرز ئامادەبوون لە تۆرینۆدا، لە لێواری جێهێشتنی یانەکەیدایە.
جاناتان دەیڤید کە قورسترین خەرجی یانەکەیە لە هێڵی هێرشبردندا بە مووچەی 6 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشت، هێشتا 4 ساڵی ماوە بۆ کۆتایی گرێبەستەکەی و ئەمەش وایکردووە ڕۆیشتنی بۆ یانەکەی زۆر قورس بێت.
دەیڤید کە پێی باشە لە هاویندا بچێتە خولی نایابی ئینگلیزی، لە ئێستادا لەلایەن ئەستۆن ڤێلا و کریستاڵ پاڵاسەوە بیری لێدەکرێتەوە. هەردوو یانە ئینگلیزییەکە گفتوگۆی سەرەتاییان لەگەڵدا کردووە، بەڵام مووچەی زۆری یاریزانەکە کە ساڵانە ٦ ملیۆن یۆرۆیە، ئاستەنگێیەکی جدییە.
بەپێی زانیارییە داراییەکانی یۆڤانتۆس، دەیڤید لە کتێبی یانەکەدا تۆمارکراوە و بەهای نزیکەی ١٢ ملیۆن یۆرۆیە. ئەوە بڕە پارەیەکی کەمە بۆ هێرشبەرێکی لەو ئاستەدا، بەڵام مووچەی ٦ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکانیدا، سەرچاوەی دارایی یانە ئارەزومەندەکانی گرژ کردووە، ئاستۆن ڤیلا و کریستاڵ پاڵاس داوای یارمەتی لە یانە ئیتاڵییەکە دەکەن، یان لە ڕێگەی پێدانی بەشێک لە مووچەکەی یان بە خواستنێک کە بڕگەی واجبی کڕینی یاریزانەکەی تێدایە. بەبێ ئەوە، زۆر ئەستەمە بۆ یانەکانی ئینگلتەرا مووچەی زۆری دەیڤید بەرز بکەنەوە.
لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس بە تەواوی دژی فرۆشتنی دەیڤید نییە، بەڵام پێی باشترە چاوەڕێی دوای مۆندیالی 2026 بکات. ئەگەر کەنەدا لە کۆمەڵەی D بەرامبەر ئوسترالیا و پاراگوێ و ئەمریکا ئاستێکی باش پێشکەش بکات و دەیڤید بدرەوشێتەوە، ئەوا بەهاکەی بەرز دەبێتەوە.
No Comment! Be the first one.