“نەیمار” بۆ وەرزێکی تر لە یانەی “سانتۆس”دا دەمێنێتەوە
ئەم یاریزانە نەک هەر بە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی تیپەکە دادەنرێت لە ڕووی تەکنیکییەوە، بەڵکو ڕۆڵێکی سەرەکی لە پڕۆژەی سانتۆسدا هەیە لە ڕووی گیانی و میدیایی و ئابوورییەوە
ئەنتوان سیمینۆ پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە دەکات
ئەنتوان سیمینۆ کە لەماوەی وەرزەکانی ڕابردوودا سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە بە ئاستە درەوشاوەکانی و توانای یاریکردنی لە چەندین پۆستی هێرشبەری لە بۆرنمۆسدا، ئێستا پەیوەندی بە تیپێکەوە دەکات کە بە وردی هەڵبژاردنی یاریزانان و هەماهەنگی لەگەڵ سیستەمی تاکتیکیدا ناسراوە
بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانی یانەی بایرن میونشن دەدات
لیۆن گۆرێتسکا کە ساڵانێکە یاریزانێکی سەرەکی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بایرن میونشن بووە، بە هێزی جەستەیی بەرز و توانای یاریکردن و لێدانی دوور مەودا و ئەزموونی بەرزترین ئاستی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراوە. گرنگیدانى بەرشەلۆنە بۆ ئەم یاریزانە دەکرێت وەک بەشێک لە هەوڵەکانى یانەکە بۆ زیادکردنى قووڵى و ئەزموونى هێڵی ناوەڕاست بێت
ڕاهێنەری نوێی چێڵسی دیاری کرا
ڕاهێنەرە تەمەن 37 ساڵانەکە لە دوایین کۆنگرە ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ ستراسبۆرگ ڕایگەیاند: مۆڵەتم پێدراوە لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین یانەکانی جیهاندا قسە بکەم.
بۆچی یاریزانە نوێیەکەی بەرشەلۆنە، بیری لە جێهێشتنی یانەی هیلال کردەوە؟
جگە لە پرسە تەکنیکی و جەستەییەکان، یاسا توندەکان سەبارەت بە پشکی یاریزانە بیانییەکان فشارێکی زیاتریان خستە سەر کانسێلۆ