ئەستێرەی پورتوگالی: ئێمە ڕاهاتووین لەسەر سەرکەفتن بۆ مۆندیال
ڤیتینها جەختی لەوە کردووەتەوە کە پورتوگال لە ڕێگەی خۆی بۆ سەرکەفتن بۆ مۆندیال پاشەکشە ناکات و ڕایگەیاندووە، هەڵبژاردەکە ڕاهاتووە لە قۆناغەکانی کۆتاییدا دەربکەوێت
بڕیاری گارناچۆ بۆ جێهێشتنی مانچستەر یونایتد هەڵە بوو
گارناچۆ لە ساڵی 2022 لە ژێر سەرپەرشتی ئیریک تێنچ هەڵبژاردەی یەکەمی یانەی مانچستەر یونایتددا بووە و بووە بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی شەیتانە سوورەکان. بەڵام کاتەکانی لە ئۆڵدترافۆرد بە شێوەیەکی ناخۆش کۆتایی هات، دوای ناکۆکی لەگەڵ ڕوبێن ئەمۆریم
لیڤاندۆڤسکی لە یارییەکەی پۆڵەند بەرامبەر لیتوانیا درەوشایەوە
یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی یاری پۆڵەند بەرامبەر لیتوانیا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بوو کە چەندین جار هێڵی بەرگری لیتوانیای خستە ژێر فشارەوە بە چالاکی و جێگیرکردنی زیرەک و کۆتایی هێنان
یانەی مانچستەر سیتی و پاریس سانجێرمان دەچنە شەڕی گواستنەوەی لامین یامال
بەگوێرەی ڕۆمان مۆلینا، پەیامنێری ناوبانگی گواستنەوەی یاریزانان، مانچستەر سیتی بە توندی بەدوای کڕینی لامین یامالدا دەگەڕێت، کە دیاردەی ئیسپانییە لە بەرشەلۆنە
“هادی چوپان” پلەی دووەمی مێستێر ئۆڵۆمپیای بەدەست هێنا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یاریی کۆتایی مێستێر ئۆڵۆمپیا بەڕێوەچوو و هادی چۆپان نوێنەرایەتی ئێرانی کرد لە یاری کۆتایی بەشی کراوەدا. ئارەزومەندانی لەشجوانی ئومێدێکی زۆریان بە هادی هەبوو کە ئەم پێشبڕکێیە بباتەوە، بەڵام چوپان جارێکی دیکە پلەی دووەمی بەدەستهێنا
باشترین گۆڵکارانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٦؛ تارێمی و سۆن لە پلەی دووەمدان
ڕیزبەندی گۆڵکاران لە دۆخێکی سەرنجڕاکێشدایە. لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی گشتیدا، ئێرلینگ هالاند لە نەرویج و مۆعێز عەلی لە قەتەر گۆڵکاری هاوبەشن بە تۆمارکردنی ١٢ گۆڵ. مێهدی تارێمی لە ئێران و سۆن هیونگ مین لە کۆریای باشوور بە تۆمارکردنی ١١ گۆڵ دووەم گۆڵکارن