چاویارنیوز _ کیلیان ئمباپێ بە تۆمارکردنی گۆڵ لە یارییەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئینتەرمیلاندا توانی ڕیکۆردی 71 گۆڵ لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا تۆمار بکات، هەروەها لە ڕیزبەندی پێنجەمی گۆڵکارانی مێژووی پاڵەوانێتییەکە شانبەشانی ڕائول گۆنزالێز ئەفسانەی ڕیاڵ مەدریددا بوونی هەیە.
لە خولەکی 14ی یارییەکە بەرامبەر ئینتەرمیلان، ئمباپێ توانی لەسەر هەڵەی یان بیسکی بەرگریکاری ئینتەرمیلان گۆڵی جۆزێپی مارتینێز قەرەبوو بکاتەوە، هەروەها ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگدا گەیاندە 71 گۆڵ، هێرشبەرە فەرەنسییەکە پێش ئەم یارییە لە 98 یاری چامپیۆنزلیگدا 70 گۆڵی تۆمارکردبوو و ئێستاش لە تەمەنی 27 ساڵیدا بووەتە یەکێک لە گەورەترین گۆڵکارەکانی ئەم یارییە مێژووییە.
ئمباپێ بە درێسی هەڵبژاردەکانی مۆناکۆ و پاریس سانجێرمان و ڕیال مەدرید کۆی گشتی 71 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردووە؛ ئامارێک کە دەریدەخات هەموو کاتەکان لەسەر ڕێڕەوی شکاندنی ژمارەی پێوانەیی پێشبڕکێیەکەدا بووە. لە ئێستادا تەنها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە 140 گۆڵ و لیۆنێل مێسی بە 129 گۆڵ و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بە 109 گۆڵ و کەریم بنزیما بەو 90 گۆڵ لە پێشەوەی یەو یاریزانەن.
شایەنی باسە ڕائول گۆنزالێز بۆ چەندین ساڵ یەکێک بوو لە گۆڵکارانی مێژووی چامپیۆنزلیگ بە تۆمارکردنی 71 گۆڵ، بەڵام ئێستا ئمباپێ بە مەودایەکی کورت لە سەرەتای ژیانی وەرزشی خۆی بە بەراورد لەگەڵ ئەفسانەی ئیسپانیا گەیشتووەتە ئەم ژمارە پێوانەییە. ڕائول 66 گۆڵی لەگەڵ ڕیال مەدرید و 5 گۆڵیشی لەگەڵ شاڵکە لەو ڕکابەرییەدا تۆمارکردبوو.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئمباپێ هێشتا تەمەنی 27 ساڵە و ساڵانێکی زۆری ماوە بۆ ئەوەی لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی ئەوروپادا یاری بکات، گەیشتن بە ژمارەی پێوانەیی کەریم بنزیما کە 90 گۆڵە و تەنانەت نزیکبوونەوە لە سێ گۆڵکاری سەرەکی مێژووی چامپیۆنزلیگ پێدەچێت زۆر نزیکی کردبێتەوەوە لە ئامانجەکەی.
No Comment! Be the first one.