چاویارنیوز _ ئەستێرەی نیشتمانیی بالەی بولگاری پەیوەندی بە یانەی فولاد سیرجانی ئێرانەوە کرد و بوو بە قوتابی بێهروز عەتایی.
بێهروز عەتایی، وەک سەرۆکی ڕاهێنەری یانەی فولاد سیرجان، ماوەیەکە هەوڵی وەرگرتنی نیکۆلۆڤ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بولگاریا دەدات. نیکۆلۆڤ لە ساڵانی ڕابردوودا یەکێک بووە لە باشترین یاریزانانی بالەی جیهان و پێش ئەوەی پەیوەندی بە فۆلاد سیرجانەوە بکات، ئەندامی تیپی لۆبی ئیتاڵی بووە. ئێستا نیکۆلۆڤ پەیوەندی بە فۆلاد سیرجانەوە کردووە بۆ بەشداریکردن لە جامی یانەکانی ئاسیا.
یانەی سیرجان سەبارەت بە گواستنەوەی نیکۆلۆڤ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی:
“دوای دانوستانەکان، نیکۆلۆڤ، یەکێک لە باشترین یاریزانانی بالەی جیهان، هاتە ئێران بۆ ئەوەی یارمەتی یانەی فولادی سیرجان بدات لە ڕێگای بردنەوە لە ئاسیادا، ئەستێرە بولگارییەکە وەرزێکی نایابی لە خولی ئیتاڵیا بەسەر بردووە، ئێستاش بوونی ئەو دەتوانێت هێزی هێرشبەری تیپەکەی بێهروز عەتای بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات”.
شایانی باسە گواستنەوەی نیکۆلۆڤ بۆ فولادی سیرجان لە میدیاکانی جیهاندا سەرنجی زۆری ڕاکێشاوە و دوای هاتنی ئینگاپت بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت گرێبەستی نیکۆلۆڤ بە گرنگترین گواستنەوەی تۆپی بالەی ئێران هەژمار بکرێت.
No Comment! Be the first one.