چاویارنیوز _ ئیسکۆ بووە یەکەم یاریزان کە لەگەڵ 5 تیپی ئیسپانیا لە چامپیۆنزلیگدا یاری بکات.
ئیسکۆ، یاریزانێکی تەمەن 34 ساڵەی ئیسپانی، بە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی ڕیال بیتیس، ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا نەمرکرد. ناوبراو بووە یەکەم یاریزان کە بۆ پێنج هەڵبژاردەی جیاوازی ئیسپانیا لە پێشبڕکێی بەناوبانگترین یانەکانی جیهاندا یاری بکات.
بیتیس دوای 21 ساڵ توانی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت و لە هەفتەی کۆتایی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 2-1 لە ئێلچی بردەوە. ئەم سەرکەوتنە سەرەڕای ئەوەی ئیسکۆ لەم یارییەدا نەگۆڕدرا و تەواوی 90 خولەکی یارییەکەی ئەنجامدا و پاش کۆتایی یارییەکە بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە سوپاسی هاندەرانی کرد.
ئەوەی جێگای سەرنجە، ئیسکۆ لە سەرەتای ئەم وەرزەدا تووشی پێکانێکی سەخت بوو و زۆر کەس پێیانوابوو ژیانی وەرزشی کۆتایی هاتووە. بەڵام بە ئیرادەیەکی نمونەیی گەڕایەوە ناو یاریگا و لە 25 یاری خولدا سێ گۆڵی تۆمارکرد و دوو ئەسیستیشی بۆ بیتیس تۆمارکرد و ڕۆڵی سەرەکی لەم دەستکەوتە مێژووییەدا گێڕا.
ئیسکۆ کە 38 یاری بۆ ئیسپانیا ئەنجام داوە، دوای یارییەکە وتی: شەڕم بۆ ئەم ساتەوەختە کرد، ویستم بۆ هەمووان بیسەلمێنم کە هێشتا لە ژیاندام، ئەم دەستکەوتە هی هەموو تیپەکە و هاندەرە نایابەکانمانە، ئێستا بە شانازییەوە دەتوانم بڵێم لەگەڵ پێنج هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چامپیۆنزلیگدا یاریم کردووە.
No Comment! Be the first one.