چاویارنیوز _ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی ڕایگەیاند کە خویچا کواتساکلیا یاریزانی جۆرجیایی تەمەن 25 ساڵەکەی پاریس سانجێرمان نازناوی باشترین یاریزانی وەرزی 2025-2026ی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.
ئەو خەڵاتە لەلایەن گروپی چاودێرانی تەکنیکی یوفاوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزان و دوای ئەوەی پاریسییەکان بە لێدانی سزا لە یاری کۆتایی بوداپێستیان بردەوە، خەڵاتەکە بەخشرا خویچا کواراتسخلیا.
خویچا لەم وەرزەدا لە ئاستێکی ناوازەدایە و ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە دووەم نازناوی لەسەریەک کە پاریس سانجێرمان بەدەستبهێنێت:
یارییەکان: 16
خولەکی یاریکردن: 1141 خولەک
گۆڵەکان: 10
ئەسیستەکان: 6
مەودای بڕین: 124.17کیلۆمەتر
زۆرترین خێرایی: 33.7کیلۆمەتر لە کاتژمێردا
ناوبراو لە قۆناغی پێش کۆتاییدا دوو گۆڵی تۆمارکرد کە پاریس بە ئەنجامی 5-4 لە بایرن میونشنی بردەوە. هەروەها ڕۆڵی ڕاستەوخۆی بینی لە گۆڵی یەکسانکردنەوەی عوسمان دێمبلێ لە یاری کۆتاییدا.
خویچا بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ و 6 ئەسیست لە 16 یاریدا، بە تێکڕای لە هەر یاریدا زیاتر لە گۆڵێکی تۆمارکردووە. شایانی ئاماژەیە کە وەرزی داهاتوو پاریس سانجێرمان لە جامی سوپەری ئەوروپا ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە کە تیپی “ئونای ئیمری” ڕاهێنەری پێشووی پاریس سانجێرمانە.
No Comment! Be the first one.