چاویارنیوز _ فرانچسکۆ تۆتی لە سەروبەندی 50 ساڵەی لەدایکبوونیدا، ئاوڕێکی لە مۆندیالی 2006 دایەوە و بە گاڵتەجاڕیەوە وتی ئیتاڵیا بەبێ ئەو نەیدەتوانی پلەی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستبهێنێت؛ پاڵەوانێتییەک کە سەرەڕای پێکانێکی سەخت ڕۆڵی سەرەکی تێدا بینی.
فرانچسکۆ تۆتی هێشتا مۆندیالی 2006 بە یەکێک لە دیارترین ڕووداوەکانی ژیانی وەرزشی خۆی دەزانێت؛ سەرکەوتنێک کە بە گوتەی ئەو وایکردووە ناوبانگەکەی لە سنوورەکانی ڕۆماوە تێپەڕێت.
ئەفسانەی ڕۆما لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای کۆریێر دیلۆ سپۆرت بەبۆنەی جێژنی 50 ساڵەی لەدایک بوونی، باسی لە ساڵانی یاریکردنی خۆی کاتێ لە لووتکەی تۆپی پێدا بوو و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و پاڵەوانێتی مێژوویی ئاتزۆری لە ئەڵمانیا کرد.
کاتێک پرسیار لە تۆتی کرا کە ئایا مۆندیالی 2006 بوو بە هۆی تەواوبوونی ژیانی وەرزشی ئەو؛ بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە؛ “ئەگەر من یاریم نەکردبا، ئەوان نەیاندەبردەوە!”
پاشان تۆتی بە جددیتر بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و و ڕوونیکردەوە؛ ئەو مۆندیالە هێزی پێبەخشیم کە ببمە یاریزانێکی گرنگ لە دەرەوەی ڕۆما.
No Comment! Be the first one.