چاویارنیوز _ یانەی فەنەرباخچە بە بردنەوەی 2-1 لە یانەی لیۆن لە فەرەنسا سەرکەوت بۆ خولی یانەکانی چامپیۆنزلیگ و دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی گەڕایەوە ناو لیگی نایابی تۆپی پێی ئەوروپا.
ئەم بەرزبوونەوەی پلەیە بۆ نوێنەری تورکیا گرنگییەکی تایبەتی هەیە؛ فەنەرباخچە دوایین جار لە قۆناغی سەرەکی چامپیۆنزلیگدا لە ساڵی 2008 دەرکەوت.
لە یاریی گەڕانەوەی پلەی ئۆفدا قوتابیانی ئیسماعیل کارتال ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد. یانەی فەنەرباخچە کە یاریی گەڕانەوەی لە ئەستەنبوڵ بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوو، توانی لە یاریگای گروپاما ئەنجامەکە بە سوودی خۆی بگۆڕێت و بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. بەم شێوەیە نوێنەری تورکیا بە کۆی گشتی لە دوو یاریدا بە ئەنجامی 3-2 سەرکەوت بۆ قۆناغی خولەکە.
ئەم سەرکەفتنە لە دۆخێکدا هات کە لیۆن بەختی پێشکەوتنی باشی هەبوو، بە لەبەرچاوگرتنی خاڵەکانی تیپی خاوەن یاریگا و ئەنجامی یاریی گەڕانەوە؛ بەڵام فەنەرباخچە بە باشتر بەڕێوەبردنی یارییەکە و بەکارهێنانی دەرفەتەکانیان، ڕێگەی بە هەڵبژاردەی فەرەنسی نەدا کۆنترۆڵی یارییەکە بکات.
ئەم بردنەوەیە، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ تۆپی پێی تورکیا؛ فەنەرباخچە دوای 17 ساڵ دەگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ، بەمەش ئیستەنبوڵ جارێکی دیکە میوانداری شەو گەورەکانی ئەوروپا دەکات.
No Comment! Be the first one.