چاویارنیوز _ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لەڕاگەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی 24ی ئابی 2026 دادگای بەرایی رەسافە بڕیارێکی ویلائی خۆی رەتکردوەتەوەو بڕیارەکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی لەبارەی راگرتنی کارەکانی کۆڕەک تیلیکۆمی کاراکردووەتەوە “.
باس لەوە دەکات، بڕیارەکەی دادگا دوای سکاڵایەکی بەلیغ ئەبوو کەلل سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق هات، کە لەدژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم تۆماری کردبوو.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختدەکاتەوە کە بەتەواوی رێز لەدەسەڵاتی دادوەری و دادگا تایبەتمەندەکان دەگرێت و بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێڕەوە یاسایی و دادوەرییەکان لەسەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە دۆسیەی کۆڕەک تیلیکۆم.
No Comment! Be the first one.