چاویارنیوز _ لامین یامال یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی ناو یاریگا لە یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیسینگ سانتاندەر و جارێکی دیکە تواناکانی هێرشبەری خۆی نیشان دا بە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر گۆڵەکانی تیپەکەی.
یامال لەم یارییەدا گۆڵێک و دوو ئەسیستی تۆمارکرد و جگە لەوەش بە جوڵە تاکەکەسییەکانی چەندین جار فشاری لەسەر هێڵی بەرگری ڕیسینگ دروستکردووە. کۆی گشتی 7 لێدانی لە ئەنجامی گوڵەکاندا هەبوو، ئامارێک کە دەریدەخات ئەستێرە لاوەکەی بەرشەلۆنە چەندە چالاک بووە لە قۆناغی هێرشبەریدا.
یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئاستی یامال توانای ئەو بوو لە بارودۆخی یەک بە یەکدا. یاریزانەکە بە سەرکەوتوویی 6 دریبڵی تۆمارکرد و هەلی زیاتری بۆ هاوڕێکانی دروستکرد بۆ تێپەڕاندنی چەندین جارەی بەرگریکارانی ڕایسینگ. هەروەها 3 پاسی سەرەکی دا و ڕۆڵێکی گەورەشی هەبوو لە دروستکردنی 2 هەلی گەورە بۆ بەرشەلۆنە.
یامال لە هەفتەکانی سەرەتای وەرزدا جارێکی دیکە نیشانی دا کە بەشێکی بەرچاو لە هێزی هێرشبەری بەرشەلۆنەی لەسەر داهێنان و دریبڵ و توانای دروستکردنی هەلەکان بنیات ناوە؛ یاریزانێک کە لە تەمەنی 19 ساڵیدا هێشتا ڕەهەندی نوێ بۆ یارییەکەی زیاد دەکات.
No Comment! Be the first one.