چاویارنیوز _ لیۆن بەیلی، یاریزانی باڵی تەمەن 29 ساڵ خەڵکی جامایک، لە لێواری ئەزموونکردنی شوێنێکی نوێی تۆپی پێی ئەوروپادایە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەیلی ڕێککەوتنێکی نافەرمی لەگەڵ ئۆڵۆمپیاکۆس کردووە و بڕیارە ئەستۆن ڤێلا بەجێبهێڵێت.
گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە کاتێکدایە کە داهاتووی بەیلی لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بووەتە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی گواستنەوەی یانەکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە بەیلی پێشبینی دەکات بەر لە کۆتایی گواستنەوەکان، ڤیلا بەجێبهێڵێت و دانوستانەکانیش لەگەڵ چەند یانەیەک بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەردەوامە.
بەیلی لە ساڵی 2021، لە یانەی بایر لیڤەرکوزن پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلاوە کرد و لە ماوەی یاریکردنی لە تۆپی پێی ئینگلتەرا چەند ساتێکی نایابی بەسەر برد. خێرایی بەرز، توانای یاریکردن لەسەر هەردوو باڵ و تەکنیکی تاکەکەسی گرنگترین تایبەتمەندی ئەو یاریزانە باڵە جامایکییەن.
بەڵام لەم وەرزەی ڕابردوودا شتەکان بۆی ئایدیاڵ نەبوون. دوای ئەوەی لە هاوینی 2025 بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی ڕۆما کرد، بەیلی لە مانگی یەکی ساڵی 2026 بە ڕێککەوتنی هەردوولا گەڕایەوە بۆ یانەی ئەستۆن ڤێلا. ناوبراو لە ماوەی یاریکردنی لە یانەی ڕۆما بە گشتی 11 یاری ئەنجامداوە.
دوای گەڕانەوەی بۆ ڤیلا باس لە چەند یانەیەک کرا کە پەیوەندییان پێوەکرد. هال سیتی یەکێک بوو لە بژاردە جددیەکان، بەڵام دانوستانەکانی نێوان لایەنەکان نەهاتە ئاراوە. هەروەها یانەکانی سعوودیە و سووریا بیریان لە مەرجەکانی ڕاکێشانی ئەو یاریزانە دەکردەوە.
ئێستا ئۆڵۆمپیاکۆس وەک شوێنی نوێ بۆ بەیلی پێشنیار کراوە؛ گواستنەوەیەک کە ئەگەر کۆتایی پێبێت، دەتوانێت لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی وەرزشی “بەیلی”دا دیاری بکات.
بەیلی کە یاری بۆ یانەکانی گێنک و بایەر لیڤەرکوزن و ئەستۆن ڤێلا و ڕۆمای کردووە، ئێستا دەتوانێت بچێتە تۆپی پێی یۆنان و درێسی یەکێک لە یانە بەناوبانگەکانی وڵاتەکەی لەبەر بکات.
بە سەرنجدان بەوەی کە هێشتا هەواڵەکە نافەرمییە، دەبێت چاوەڕێی ڕاگەیاندنی فەرمی یانەکان و وردەکارییەکانی گرێبەستەکە بکەین؛ بەڵام پێدەچێت مانەوەی بەیلی لە ڤیلا چووبێتە کۆتا وەرزی خۆیەوە.
No Comment! Be the first one.