چاویارنیوز _ ئەوەی حەوت ساڵ لەمەوبەر بەسەر “ئۆلی گونار سۆلسشێر”دا هات، ئێستا بەسەر “مایکل کاریک”دا دێت. هەموو ڕێگاکانی مانچستەر یونایتد دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.
هەستێکی خۆشە لەم ڕۆژانەدا هاندەری مانچستەر یونایتد بیت؛ ئەو تیپەی کە نزیکەی 1.5 وەرزی نائومێدکەری بەسەر برد، بەڵام ئەوا ئێستا لەگەڵ هاتنی مایکل کاریکدا، دۆخێکی زۆر لەباری تێپەڕاندوو و جگە لەوەی سەرجەم پاڵەوانێتیە گەورەکانی ئەم وەرزەی بردووەتەوە و 3 هەفتەی ماوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی پشکی چامپیۆنزلیگیشی بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم پرسانە، مایکل کاریک چیتر وەک بەڕێوەبەرێکی کاتی سەیر ناکرێت.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردەوە، پێدەچێت مایکل کاریک لە یانەی مانچستەر یونایتددا بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی درێژ بکرێتەوە. هەروەها کاریک لەگەڵ سەرۆکەکانی یانەکە لە گفتوگۆدایە لەسەر گرێبەستێکی نوێ کە ببێتە ڕاهێنەری هەمیشەیی یانەکە، ئەمەش شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە. هەموو کەسێک لە ئیدارەی یانەکە و ژووری جلگۆڕینی یانەی شەیتانە سوورەکان لەسەر ئەو بۆچوونەن کە پێویستە ناوبراو بمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.