چاویارنیوز _ بە گوتەی “خۆزێ فیلیکس دیاز”، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی، “ئینزۆ فێرناندێز” یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی چێڵسی دوا بڕیاری خۆی داوە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.
یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە، یانە مەدریدییەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە “هەموو هەوڵێک دەدات” بۆ ئەوەی ئەم گواستنەوە گەورەیە ڕووبدات.
بەگوێرەی چەندین ڕاپۆرت، ئینزۆ فێرناندێز، کە لە ساڵی 2023 لە یانەی بەنفیکاوە بە بڕی 121 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسییەوە کردووە، دوای وەرزێکی نائومێدکەر و کۆتاییهێنان بە پلەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی و شکستهێنان لە سەرکەوتن بۆ ئەوروپا، بڕیاری جێهێشتنی یانەی چێڵسیی داوە.
هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکە تێکچووە بەهۆی لێدوانە ئاشکراکانی سەبارەت بە ئارەزووی خۆی بۆ یانەی ڕیال مەدرید، چێڵسیش غەرامەی کردووە و چەندین یاریشی لێ قەدەغە کردووە بەهۆی ئەو چاوپێکەوتنانە.
یانەی چێڵسی نرخی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەی لە نێوان 120 بۆ 140 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی TEAMtalk، لەوانەیە چێڵسی داوای زیاتر لە 125 ملیۆن پاوەند بکات بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕیال مەدرید ئامادەیە ژمارەیەک یاریزان پێشکەش بە چێڵسی بکات لە گرێبەستێکدا بۆ گواستنەوەی ئەنزۆ فێرناندێز. لە نێو ئەو بژاردانەدا “ئیدواردۆ کاماڤینگا” و “ئۆرێلیان شوامێن” هەن کە هەردووکیان لەلایەن پێکهاتەی چێڵسیەوە ڕێزێکی زۆریان لێدەگیرێت.
لە کاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی ئینزۆ دەکات، مان سیتی بەهەمان شێوە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە دەکات.
ئینزۆ مارسکا ڕاهێنەری نوێ یانەی سیتی کە پێشتر لەگەڵ ئینزۆ لە یانەی چێڵسی کاریان کردووە، داوایەکی شەخسی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئینزۆ کردووە. ئینزۆ خۆی پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو: من مەدریدم خۆشدەوێت و بە دڵنیاییەوە حەز دەکەم یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید بکەم.
No Comment! Be the first one.