چاویارنیوز _ هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی خانمانی ئێران، ئەمڕۆ سێهەمین یاری خۆی بەرامبەر لوبنان لە جامی بالەی ئاسیا ئەنجام دا و سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە پاش ئەوەی لە ٢ یاری بەرامبەر بە ئەندەنوسیا و کازاخستان تووشی شکست بوو.
لەم یارییەدا یاریزانە نیشتمانییەکانی وڵاتی ئێران بە ئەنجامی 25-9 و 25-8 و 25-15 یارییەکەیان بە ئەنجامی 3-0 بردەوە. ئێران سبەی پشوویەکی هەیە و ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ڤێتنام ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
ئەم خولە لە پێشبڕکی باڵەی خانمانی ئاسیا بە بەشداری ١٢ تیپ، بە ٢ گروپ و بە میوانداری فلیپین بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.