چاویارنیوز ـــ تیپی نیشتمانی بالەی ئافرەتانی وڵاتی ئێران سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی ئاسیای ناوەڕاست (کاڤا).
هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی بالەی ئافرەتانی ئێران لە دوایین یاری خۆیدا لە پاڵەوانێتی ئاسیای ناوەڕاستدا ڕووبەڕووی کازاخستان بووەوە و توانی بە ئەنجامی 3-1 نازناوی پاڵەوانێتیەکە بەدەست بهێنێت.
قوتابیانی “لی دۆ هی” کە پێشتر لە بەنگلادیش و سریلانکا و نیپاڵ و کازاخستانیان بردبووەوە، ئەمڕۆ بۆ دووەمجار ڕووبەڕووی کازاخستان بوونەتەوە و بە ئەنجامی 25-22، 25-23، 15-25، 25-22 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
شایانی ئاماژەیە کە ئەم پاڵەوانێتییە لەلایەن نیپاڵەوە بە بەشداری 8 تیپ میوانداری کرا.
هەڵبژاردەی ئێران ساڵی ڕابردووش پلەی یەکەمی لەم پاڵەوانێتییەدا بەدەستهێنا.
No Comment! Be the first one.