چاویارنیوز _ یانەی عێراقی پەردەی لەسەر ڕاهێنەرە بەناوبانگەکەی ئێران لادا و بەخێرهاتنی کرد.
دواجار دوای نزیکەی دوو هەفتە لە ململانێ، ڕاهێنەری پێشووی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی عێراقی گرتە ئەستۆ.
“یەحیا گوڵ محەممەدی” نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر گەشتێکی کرد بۆ عێراق کە سەرەڕای پشکنینی ئاسانکارییەکانی یانەی دهۆک، دوایین دانوستانەکانیش تاوتوێ بکات و ئەوا ئێستا وەک سەرۆکی نوێی تیپەکە ناسێندرا.
بەم شێوەیە گوڵ محەمەدی لە دوای عەلیرەزا مەنسووریان بە دووەم ڕاهێنەری لێژیۆنەری ئێرانی لە خولی عێراقدا دادەنرێت.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی دانوستانەکان و واژۆکردنی گرێبەستەکە، یانەی دهۆک لە لاپەڕەی فەرمی خۆی وێنەیەکی گوڵ محەممەدی بڵاوکردەوە و بەخێرهاتنی کرد. لەم پێشوازییەدا یانەی دهۆک نازناوی ئیمپراتۆری بۆ ناوبراو بەکارهێنا. نازناوێک کە هاندەرانی پێرسپۆلیس بەهۆی ئەنجامە باشەکانی تیپە دڵخوازەکەیان، بەم ڕاهێنەرەیان دابوو.
خاڵی جێ سەرنج ئەوەیە کە لەم پێشوازییەدا، یانەی دهۆک خۆی بە “هێلانەی هەڵۆکا” ناساندووە. ئەو تیپەی کەوا وەرزی ڕابردوو پلەی دەیەمی ڕیزبەندی بەدەستهێنا و ئێستاش ماوەتەوە بزانین لە وەرزی داهاتوودا بە ئامادەبوونی ڕاهێنەرێکی ئێرانی چۆن ئاستێک پێشکەش دەکات.
No Comment! Be the first one.