چاویارنیوز _ یەکێتی تۆپی پێی نەرویج وێنەی نوێی فەرمی و تیمی خۆی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی نەرویج وێنەی نوێی فەرمی و تیمی وڵاتەکەی بۆ مۆندیال بڵاوکردەوە. ئەم وێنەیە سەرجەم ئەو یاریزانانەی لە لیستی نەرویجی بۆ مۆندیالی 2026 و هەروەها سەرۆکی ڕاهێنەر نوێنەرایەتی ستافی تەکنیکی لەخۆدەگرێت، کە بەشێوەی وێنەیەکی فەرمی، پێش دەستپێکردنی پێشبڕکێ هەستیار و گەورەکانی مۆندیالی 2026 تۆمارکراوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە بەشێکە لە بەرنامەی ئامادەکاری دەروونی و میدیایی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان پێش دەستپێکردنی مۆندیالی2026. هەڵبژاردەی نەرویجی کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە دەرکەوتنی نەوەی نوێی یاریزانی بەتوانا سەرنجی تۆپی پێی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ئێستا بە تێکەڵەیەک لە ئەزموون و گەنجی چووەتە قۆناغی کۆتایی ئامادەکاری بۆ ئەم پێشبڕکێ گەورەیە.
هاندەرانی تۆپی پێی نەرویجی کاردانەوەیان بەرامبەر بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە هەبووە، زۆرێکیان چوونەتە سۆشیال میدیا و هیوای خۆیان دەربڕیوە کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئامادە بێت بۆ ڕکابەرییەکانی داهاتوو. هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەم نەوە لە یاریزانان، وەک ئێرلینگ هالاند و مارتن ئۆدیگارد دەتوانێت ببێتە هۆی یەکێک لە باشترین سەردەمەکانی مێژووی تۆپی پێی نەرویج، بەتایبەتی ئەگەر ڕەوتی ئێستای پێشکەوتن بەردەوام بێت.
No Comment! Be the first one.