چاویارنیوز _ پێدەچێت لیۆنێل سکالۆنی پشتگیری لە “نیکۆ پاز” بکات وەک بژاردەی سەرەکی بۆ پۆشینی درێسی ژمارە 10ی ئەرجەنتین!
بەگوێرەی فێدریکۆ بوینۆ، پەیامنێری بەناوبانگی ئی ئێس پی ئێنی ئەرجەنتین، “لیۆنێل سکالۆنی”، “نیکۆ پاز”، یاریزانی ناوەڕاستی لاو و هێرشبەری تیپەکەی هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی درێسی ئەفسانەیی ژمارە 10ی لیۆنێل مێسی بە میرات بگرێت.
ئەم بڕیارە گرنگە دوای وازهێنانی میسی و نیکۆلاس ئۆتامێندی لە تۆپی پێی نیشتمانی دوای مۆندیالی 2026 درا. پازی تەمەن 21 ساڵ کە لە یانەی کۆمۆ یاری دەکات، پێشتر لە 11 یاری یەکەمدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین درێسی ژمارە 18ی لەبەرکردبوو.
سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی وەک ئەنزۆ فێرناندێز و ئەلێکسیس مەک ئەلیستەر وەک کاندیدی ئەگەری دادەنرێت بۆ لەبەرکردنی درێسی ژمارە 10ی مێسی، بەڵام سکالۆنی بە توندی پشتگیری لە پاز کردووە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی نەوەی نوێی هەڵبژاردەی نیشتمانی بکات. بوینۆ سەبارەت بە پلانی ناوخۆیی بۆ جێگرتنەوەی مێسی وتی: ئەگەر سکالۆنی گرێبەستەکەی وەک ڕاهێنەری ئەرجەنتین نوێ بکاتەوە، کە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا گفتوگۆی لەسەر بکرێت، درێسی ژمارە 10 دەچێتە دەست نیکۆ پاز، ئەم بڕیارە پێشتر لەناو تیپەکەدا دراوە و زۆر بە جددی پەیڕەوی لێدەکرێت.
پێدەچێت پاز ئامادەبێت فشاری ژمارەکە بگرێتە ئەستۆ. شایانی باسە کە ناوبراو لەسەر ئاستی یانەکان، کۆمۆی گەیاندە یەکەم پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگ بە تۆمارکردنی ١٣ گوڵ و حەوت ئەسیست.
No Comment! Be the first one.