چاویارنیوز _ لە ڕیزبەندی نوێی فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیهانیدا، “ڕەحمان عەموزاد” بە سەرکەوتن بۆ پلەی یەکەم لە کێشی 65 کیلۆدا بوو بە تاکە ئێرانی کە پێشەنگ بوو لە ڕیزبەندییەکەدا و نێوی وەک پاڵەوانی یەکەمی ڕیزبەندی زۆرانی جیهانی تۆمار کرا.
پێشبڕکێکانی زۆرانبازی ئازادی ڕیزبەندی فیدراسیۆنی زۆرانی جیهانی لە مەنگۆلیا بەڕێوەچوو و تیمی زۆرانبازی ئازادی ئێران 2 میدالیای زێڕ و 1 میدالیای زیو و2 میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا. بۆ هەڵبژاردەی ئێران، ڕەحمان عەموزاد لە کێشی 65 کیلۆ و محەمەد نوخودی لە کێشی 86 کیلۆدا میدالیای زێڕ، مێهدی یوسفی لە کێشی 79 کیلۆ میدالیای زیو، ئەهورا خاتری لە کێشی 61 کیلۆ و ئەبولفەزل ڕەحمانی لە کێشی 92 کیلۆدا میدالیای برۆنزییان بەدەستهێنا.
دوای کۆتاییهاتنی ئەم پێشبڕکێیانە، ڕیزبەندی فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیهانی بڵاوکرایەوە و ڕەحمان عەموزاد لە کێشی 65 کیلۆگرام لە ڕیزبەندی جیهانیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
No Comment! Be the first one.