چاویارنیوز _ دۆمینیک کالڤێرت لوین، هێرشبەری پێشووی ئیڤەرتۆن کە لە هاوینی ٢٠٢٥داپاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی بەبێ تیپ مایەوە، لەم ڕۆژانەدا بە تەواوی زیندووکرایەوە.
دۆمینیک کالڤێرت لوین کە پێدەچوو هەرگیز نەتوانێت توانا گەورەکەی بەکاربهێنێت دوای پێکانەکانی لەسەریەک لە یانەی ئێڤەرتۆن، ئێستا وایکردووە کە هاندەرانی تۆپی پێ بیری لێبکەنەوە؛ هێرشبەرەکەی لیدز کە لەدوای زیادکردنی بۆ تیپەکەی دانیێل فارک ئاستێکی نایابی نیشانداوە و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دوورکەوتنەوەی لیدز لە ناوچەی دابەزین، نەک هەر فۆڕمی باشی خۆی لەدەست نەداوە، بەڵکو ئێستا لە جاران زیاتر ئامادەیە.
کالڤێرت لیوین لە پێنج یاری ڕابردووی لیدز لە پرێمەرلیگدا چوار گۆڵی تۆمارکردووە و یارمەتی هاوڕێکانی (لەوانەش نوح ئۆکافۆر)ی داوە بۆ ئەوەی لێهاتووییەکانیان پیشان بدەن؛ لیدز لەو پێنج یارییەدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، بە تێکڕا بۆ هەر یارییەک دوو گۆڵ بۆ تیپێک کە لە پلەی 14دایە.
ئاستەکانی کالڤێرت لوین وایکردووە هەندێک لە شارەزایان بە جێگرەوەیەکی گونجاوی بزانن بۆ هاری کەین لە مۆندیالدا.
No Comment! Be the first one.