چاویارنیوز ـــ ئەلفۆنسۆ دەیڤس باسی لە بارودۆخی ئامادەبوونی خۆی کرد بۆ یەکەم یاری کەنەدا لە مۆندیالدا و بەشداریکردنی لە یارییەکەدا بەدوور نەزانی.
ئەلفۆنسۆ دەیڤس کە هێشتا لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە، لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا لەگەڵ میدیاکان وتی: یاری یەکەم زۆر بەم زووانە دێتە پێشەوە، من و ڕاهێنەر و ستافی پزیشکی باسمان لەوە کردووە و هەموومان دەزانین یاری یەکەم چەندە گرنگە.
بەڵام لە هەمان کاتدا دەزانین کە پرۆسەی چاکبوونەوەش زۆر گرنگە، ئەگەر بە باشترین شێوە چاک ببمەوە، دەبینین چی ڕوودەدات، ئەگەر نا، هیچ هۆکارێک نییە بۆ پەلەکردن و دەبێت بەردەوام بم لە چارەسەرکردنم.
ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆژی چوارشەممه به تاک ڕاهێنانی کرد و تا ئێسته له ژێر چاودێری ستافی پزیشکیدایە.
دەیڤس سەرەتا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی پێکان بوو و لە پاڵاوتنەکانی خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف لە مانگی ئازاری 2025دا و پاش پێکانێکی دیکە، یاری بۆ کەنەدا نەکردووە.
ئەستێرە کەنەداییەکە هێشتا دەفەتی بەشداری ڕکابەرییەکانی یاری یەکەمی وڵاتەکەی له 12ی حۆزەیراندا هەیە، به ڵام بڕیاری کۆتایی بەندە به چاکبوونەوەی له چەند ڕۆژی داهاتوودا.
No Comment! Be the first one.