ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر “سیخوڕێکی مۆساد”دا جێبەجێ کرد
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی ئێرانی جێبەجێ کرا، کە بە تۆمەتی سیخوڕی و کارکردن بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل مەحکوم کرابوو. ئاژانسی هەواڵی "میزان"ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویکردەوە، کەسەکە ناوی (کوروش کیوانی)یە.
عراقچی: بههیچ شێوهیهك داوای ئاگربهستمان نهكردوه
عهباس عراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند، وڵاتهكهی بههیچ شێوهیهك داوای ئاگربهستی نهكردوهو بهردهوامیش دهبن له شهڕ تا ئهو كاتهی سهرۆكی ئهمریكا دهگاته ئهو بڕوایهی كه ئهم شهڕه ناشهرعییهو سهركهوتنی تێدا نییه.
چەند پەیامێک لە وەزیری دەرەوەی ئێران
عەباس عێراقچی وەزیری درەوەی ئێران ڕایگەیاند،داگیرکردنی دوورگەی خارگ هەڵەیەکی گەورەتر دەبێت لە هێرشکردنە سەری.تاوەکو ئێستا هیچ دەسپێشخەرییەکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئارادا نییە.
متمانە بەئەمریکا مەکەن
وتەبێژی سوپای ئێران رایگەیاند، کەشتیی جەنگیی ئەبراهام لینکنیان لەکارخستووە و بەناچاری ناوچەکەی بەجێهێشتووە.
ئێران 30 بنكەی كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا وەك ئامانجی سەربازی دیاری دەكات
ئێران 30 بنكەی كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەك ئامانجی سەربازی دیاری دەكات و هەرەشەی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەكانیان لێ دەكات.
ئێران ئاماری کوژران و برینداربوونى هەزاران ژنی بڵاوکردەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندرووستی ئێران، لە دەستپێکی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە دوو هەزار ژن بریندار بوون، هەروەها زیاتر لە هەزار منداڵیش بریندار بوون.