چاویارنیوز ـــ دواجار یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی گواستنەوەی ئەنتۆنی گۆردۆنی ڕاگەیاند؛ ئەو یاریزانە باڵەی کە بە گرێبەستێکی 5 ساڵە پەیوەندی بە تیپی هانسی فلیکەوە کرد.
ئەنتۆنی گۆردۆن، یاریزانە ئینگلیزییە تەمەن 25 ساڵەکە، گەیشتە بەرشەلۆنە و دوای دەرچوون لە پشکنینی پزیشکی، گرێبەستە درێژخایەنەکەی لەگەڵ پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی لالیگا واژۆکرد بۆ ئەوەی بە فەرمی یەکێک لە گرنگترین کڕینەکانی هاوینە بۆ بارسا کۆتایی پێبهێنێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەرچاوە نزیکەکانی دۆسیەکەوە بڵاوکراونەتەوە، گواستنەوەکە بەکۆی گشتی نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆی تێچووە؛ ژمارەیەک کە پاداش و بڕگەی گۆڕاو لەخۆدەگرێت. هەروەها گرێبەستەکەی گۆردۆن ڕێژەیەکی سەدی لە فرۆشی داهاتووی یاریزانەکەشی تێدایە بۆ ئەوەی نیوکاسڵ لە گواستنەوەی داهاتوودا پشکی هەبێت.
گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە کاتێکدایە کە بەرشەلۆنە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هانسی فلیکەوە هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەرییەکەی دەدات و ئێستا یەکێک لە یاریزانە زیرەکەکانی تۆپی پێی وەرزی ڕابردووی ئینگلتەرایان بەخزمەت گرتووە. دوای یەکێک لە باشترین وەرزەکانی ژیانی وەرزشی گۆردۆن ئەوا ئێستا گەیشتە بەرشەلۆنە. ناوبراو وەرزی ڕابردوو توانی 17 گۆڵ و 5 ئەسیست تۆمار بکات لە 46 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان وەرزی ڕابردوو.
بەڵام لووتکەی درەوشاوەیی ئەو یاریزانە لە چامپیۆنزلیگدا بوو، کە توانی 10 گۆڵ تۆمار بکات و لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی پاڵەوانێتییەکەدا تەنها پێش ئەو هاری کەین و کیلیان ئمباپێ بوونیان هەبوو؛ ئامارێک کە بە ڕوونی نیشان دەدات کە بەرشەلۆنە چ یاریزانێکی گرنگی وەرگرتووە.
گۆردۆن لە یەکەم قسەیدا دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، نەیتوانی هەستی خۆی بشارێتەوە و بە تۆنێکی سۆزدارانەو وتی؛
“لە تەمەنی سێ ساڵییەوە بە پەرۆش بووم بۆ یاریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە و ئێستا خولەکەکان دەژمێرم بۆ ئەوەی شانبەشانی لامین یامال یاری بکەم، ئەوان ئەو یاریزانانەن کە وا دەکەن باشتر یاری بکەیت. کاتێک لە یاریگای خۆمان لە نیوکاسڵ بەرامبەریان یاریمان کرد، تەنانەت نەماندەتوانی یەکجار لە تۆپەکەش بدەین.
No Comment! Be the first one.