پەیامێک بۆ ئەوانەی (هەژماری من)یان پڕکردەوە
کاتێک بابەتەکە دەگاتە سەر بژێوی خێزان و قوتی منداڵ و هەموو دەرچەکان دادەخرێن، بژاردەکان دەبنە ئەرکێکی قورس. بە بڕوای من، ئەم هاوڕێیانە زۆر وردتر و قووڵتر لە ئێمە خوێندنەوەیان بۆ ئەم دەسەڵاتە هەبووە؛ ئەوان باش دەزانن کە ئەم عەقڵیەتە حکومڕانە هیچ سنوورێکی نییە و تەنانەت دەست بۆ شیری منداڵ، دەرمانی نەخۆش و کرێی خانووی فەرمانبەرانیش دەبات.
چالاكی مەدەنی:
لەشەڕی هێنانەدی ( طوتین )و دژایەتیکردنی( هەژماری من) هەتا دوا کۆمەڵ ماوینەوە
ئێستاشی لەگەڵبێت لەنێوان هەژماری من و طوتین بێگومان طوتین هەڵدەبژێرین بەڵام کاتێک دەبینین ئەوانەی بەخەڵکیان دەگوت هەژماری مسرور مەکەن دواجار خۆیان بەزۆر بەخەڵکیان کرد،کاتێک دەبینین زۆرینەی موچەخۆران پشتیان چۆڵکردین و هەژماری منیان کرد و ئێمە چەند کەس وگروپێکی کەم ماوینەوە.