18 مارس لەبری هێنانی پرۆژەی ڕوناکی پڕۆژەی ئاوەدان کردنەوەی نەخۆشخانەو پارکەکان جێبەجێ بکەن وەک ئەوەی ڕونە چەند ڕۆژێکە بەناو حکومەتی کار بەڕێکەر ئەیەوێت پڕۆژەی ڕوناکی بهێنێتە پێنجوێن ئەمە لەکاتێکدا پێنجوێن لە ڕوی خزمەت گوزاریەوە زۆر خراپە سەرەڕای هەبونی دوو مەرزی نێودەوڵەتی تا ئێستا نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن دەرمانی پێویستی تێدا نیە وە سەرجەم ڕێگاو بانەکانی پێنجوێن بەتەواوی بونەتە وێرانە .