چاویارنیوز _ موحسین رەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێت: ناوچەیەکی قەدەغەکراو لە دەرەوەی گەرووی هورمز رادەگەیەنین و لەو هێڵەوە دەست پێ دەکات کە ئەمریکا گەمارۆی دەریایی تێدا سەپاندووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ناوچە قەدەغەکراوە بەشێک لە کەنداو دەگرێتەوە و هەر کەشتییەک بچێتە ناوی، دەخرێتە لیستی سزاکانەوە.
راشیگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەمیی کەلوپەلە سەرەکییەکان لە وڵات دەکەن بەهۆی سزا و گەمارۆ ئابوورییەکانەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.
ئێران ناوچەیەکی نوێ رادەگەیەنێت
ئێران هەنگاوێکی ستراتیژی لەدەرەوەی گەرووی هورمز رادەگەیەنێت کە بەشێک لەکەنداو دەگرێتەوە
No Comment! Be the first one.