چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بڕیاریداوە، بۆ یادکردنەوەی ٩٥٥ ساڵەی شەڕی مەلازگرد کە تێیدا ئالپ ئەرسەلانی سەلجووقی بەسەر ئیمپراتۆریەتی رۆمادا سەرکەوت. کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئاهلات بەڕێوەبچێت.
میدیاکان رایدەگەیەنن، یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی کۆبوونەوەکە پرۆسەی ئاشتی و تورکیای بێ چەک دەبێت کە تێیدا دۆخی نوێی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، هەنگاوەکانی دوای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە لە پەرلەمان و دۆخی مەیدانی هەڵدەسەنگێندرێت.
No Comment! Be the first one.