چاویارنیوز _ ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی توركیا بڕیاری دروستکردنی كۆمسیۆنێكی 51 كەسی بۆ چارەسەری پرسی كورد لە تورکیا دەرکرد و لە بڕیارەکەدا داوای لەپارتە سیاسیەكان كراوە تا كۆتایی ئەم مانگە ناوی ئەندامەكانیان بنێرن.
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی)ـی دەسەڵاتداری توركیا، بە 21 ئەندام زۆرترین ئەندامی هەیە و دەم پارتیش4 ئەندامی لە كۆمسیۆنەكە هەیە.
هاوکات، نوعمان كورتولموش، سەرۆكی پەرلەمان تاوەكو رۆژی 31ی ئەم مانگە مۆڵەتی بە پارتە سیاسییەكان داوە، تاكو ناوی ئەندامانی خۆیان بۆ كۆمسیۆنی پەرلەمان تایبەت بە چارەسەری پرسی كورد پێشكەش بكەن.
کۆمسیۆنێک بۆ چارەسەری پرسی کورد پێکهێنرا
ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی توركیا بڕیاری دروستکردنی كۆمسیۆنێكی 51 كەسی بۆ چارەسەری پرسی كورد لە تورکیا دەرکرد.

No Comment! Be the first one.